ئەردۆگان: یەدەگی گازی دۆزراوەی دەریای رەش ھاوتای 1.9 ملیار بەرمیل نەوتە
لە وتارێكدا لە كۆشكی سەرۆكایەتی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان رایگەیاند، ئەو یەدەگی گازەی لە دەریای رەش دۆزرایەوە، ھاوتای 1.9 ملیار بەرمیل نەوتە، لەروی كوالێتییەوە یەكێكە لە گازە دەگمەنەكانی جیهان، دوەمین گەورەترین سەرچاوەی وزەی جیهانە كە لەمساڵدا دۆزرایەوە.
ئەردۆگان رەخنەشی لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا گرت كە نەیانتوانیوە لەسەر پرسەكانی تایبەت بە قوبرس، سوریا و لیبیا هەڵوێستێكی باش بنوێنن و رایگەیاند، بەهیواین هەڵوێستێكی راست لەسەر پرسی رۆژهەڵاتی سپی بنوێنن".
خەندان
