سویسرا به‌رامبه‌ر ئێران پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیار ده‌دات
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، زه‌ریف و كاسیس گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسه‌كانی سووریا، په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوانیان، كه‌ناڵه داراییه‌كانی سویسری و رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی كرد.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، هه‌ردوو وه‌زیره‌كه به وردی باسیان له "دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و هه‌وڵه‌كانی بۆ رووخاندنی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان و ئابووری ئێران" كرد.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، زه‌ریف جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ باشكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه و، وێڕای هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ بازرگانی ده‌ره‌وه، وه‌ك پێشینه‌یه‌كی گرنگ بۆ ئێران و جیهان.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویسرا پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی به رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند و گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كانیان له هه‌موو بوارێكدا له‌گه‌ڵ ئێران فراوان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و گروپی 5+1، كه له ساڵی 2015 له نێوان تاران و ئیداره‌ی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا واژوو كرابوو، جارێكی دیكه واشنتن سزاكانی بۆ سه‌ر ئێران گه‌ڕانده‌وه و هۆشداریشی داوه‌ته وڵاتانی جیهان، كه له ئه‌گه‌ری بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران سزای ئابوورییان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
k24
