ئەسینا: ره‌فتاره‌كانی ئەنقەرە لە دەریای ناوەڕاست یۆنان، یەكێتی ئەوروپا و ناتۆ ھەراسان دەكات
ستلییۆس بیتساس، گوتەبێژی حكومەتی یۆنان گوتی: رەفتارەكانی توركیا ھەڕەشە لە "ئاشتی و سه‌قامگیری دەریای ناوەڕاست دەكات". گوتیشی: سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی، كیریاكوس میتسۆتاكیس نامەیەكی ئاراستەی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكانی كردووە و تیێدا "چالاكییە نایاساییەكانی ئەنقەرەی" بە بەڵگە كردووە.
ھەروەھا گوتی: "ئەسینا بە ھۆشمەندانە و بە ئاگاییەوە رەفتار دەكات و بڕوای بەخۆیە و بە پلە یەكیش گرنگی بە شێوازەكانی دیبلۆماسی دەدات و ناچێتە ژێر ركێفی هه‌نگاوه ھەراسانكار و تۆقێنه‌ره‌كان". جەختیشیكردەوە "ئەنقەرە بە ھەنگاوە نایاسایی و ھەراسانكارییەكانی ھەموو سنوورێكی بەزاندووە".
گوتەبێژی حكومەتی یۆنان ئاماژەی به‌وه‌شدا، ھەڵوێستی یۆنان روون و ئاشكرایە و "بە پێویست دەزانێت توركیا ده‌ست لە ره‌فتاری ھەراسانكاری به‌ردات"؛ بۆ ئەوەی لە سەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی و جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به سنووره ئاوییه‌كان پەیوەندی لە نێوان ھەردوو وڵات‌دا دەستپێبكرێت، كە رێگا بە ھەردوو وڵات دەدات له‌سه‌ر ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی بگه‌نه چاره‌سه‌ری، ئەویش پرسی دیاریكردنی سنووره ئاوییه‌كانه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، یانیش ده‌بێت ئەم بابەتە ببرێته دادگای نێودەوڵەتی لە لاھای لە حالەتی نەدۆزینەوەی چارەسەری لە نێوان ئەنقەرە و ئەسینا.
k24
