سعوودیە.. حوکمی کۆتایی سەبارەت بە کەیسی خاشقچی دەرچوو

سعوودیە.. حوکمی کۆتایی سەبارەت بە کەیسی خاشقچی دەرچوو
وتەبێژی فەرمیی دادگای گشتیی سعوودیە رایگەیاند، حوکمی کۆتایی بۆ تاوانباران یە کوشتنی راگەیاندکاری سعوودی (جەمال خاشقچی) دەرچوو.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی سعوودیە (واس)، وتەبێژەکە جەختی کردووەتەوە، کە دادگا، بەپێی مادەی 210 حوکمی بەسەر 8 تاوانبار لە کەیسی کوشتنی خاشقچی دەرکرد.

روونیشی کردەوە: “ئەم حوکمانە دوای ئەوە جێبەجێ ئەکرێن، کە کەسوکاری کوژراو دەسبەرداری حەقی تایبەت دەبن و هەر یەکە لە تاوانباران بەگوێرەی رۆڵیان لە تاوانەکە ئەو حوکمە ئەیانگرێتەوە، کە بۆیان دیار کراوە”.

بۆ 10 تاوانبار لە کەیسەکە 124 ساڵ بەندکردن دەرچووە، بۆ 5 تاوانبار هەر یەکەی 20 ساڵ بەند، بۆ 3 تاوانبار هەر یەکەی 10 ساڵ بەند و بۆ 2 بەندکراوەکەی دیکەیش هەر یەکەی 7 ساڵ بەندیان بۆ بڕاوەتەوە.

وتەبێژەکە روونی دەکاتەوە: “ئەم حوکمانە دوا حوکم و دەچنە بواری جێبەجێ کردن بەپێی مادەی 212ی سزادان.












باسنيوز


Top