وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە دیمەشق

وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە دیمەشق
وەزیری دەرەوەی کۆماری رووسیا گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سووریا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 7-9-2020، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە دیمەشق.

بڕیارە سێرگی لاڤرۆڤ لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا و وەلید موعەلیمی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، کۆ ببێتەوە.

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، کە لە مانگی ئاداری 2011 لەنێوان رژێمی ئەو وڵاتە و گرووپە چەکدارییە ئۆپۆزیسیۆنەکان دروست بووە، رووسیا بە ناردنی چەک و سەرباز و پاڵپشتیی نێودەوڵەتی، هاوکاریی رژێمی سووریا دەکات.














باسنيوز



Top