بەهای لیرەی توركی بەردەوام لە دابەزیندایە
بەهای لیرەی توركی لەم هەفتەیەدا بەردەوامە لە دابەزین بەرامبەر بە دۆلار، حكوومەتی توركیاش هیچ پلانێكی نییە بۆ ئەوەی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بەرز بكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧_٩_٢٠٢٠ بەهای لیرەی توركی بۆ جارێكیتر دابەزی، کە١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ٧٤٦ لیرە مامەڵەی پێوە كراوە، كە لە مێژووی توركیادا لیرە نەگەیشتووەتە ئەم ئاستەی ئێستای.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە رۆژنامەی (سۆزجو)ی توركی بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی دارایی توركیا هیچ پلانێكی نییە تا لیرەی توركی بەهاكەی بەرز ببێتەوە، گەر هەشبێت، پلانەكان درێژخایەن نین و كورتخایەنن.
تاكە پلانی توركیا بۆ بەرزبوونەی بەهای لیرەی توركی، خستنە بازاڕی دۆلارە، كە تەنیا لە ئەمساڵدا زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلاریان خستە بازاڕەوە، بەڵام ئەمەش فریای توركیا نەكەوت بۆ بەرزبوونەوەی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار.
باسنيوز
