پێنتاگۆن: هێزە ئاسمانییەکانی چین سەرچاوەی مەترسی گەورەن
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نوێیەکانی چین، فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکەی هێرشە پێچەوانەکانی ئەو وڵاتە وایکردوە هێزی چین ببێت بە هێزێکی خاپورکەر لە بواری ئاسمانیدا و مەترسی "جددی"یان بۆ سەر ئەمریکا دروستکردوە.
ئەو بەرەپێشچونانەی کە چین لەبواری سەربازیدا تۆماریکردوە بوەتە هەڕەشە بۆ سەر پلانە سەربازییەکانی ئەمریکا
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریدا لەوەی هێزە ئاسمانییەکانی چین مەترسی "جددی"یان بۆسەر ئەمریکا دروستکردوە، هەروەها ئەو بەرەپێشچونانەی کە چین لەبواری سەربازیدا تۆماریکردوە بوەتە هەڕەشە بۆ سەر پلانە سەربازییەکانی ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئاسمانییەکانی چین خاوەنی دو هەزار و 500 فڕۆکەی جەنگین، ئەوەش وادەکات ببێت بە سێهەمین گەورەترین هێزی ئاسمانی جیهان.
سەرچاوەی مەترسی راستەقینەبۆسەر ئەمریکا بەرەپێشچونی بەردەوامی چینە لەبواری تەکنیکی سەربازیدا
پنتاگۆن باسی لەوەشکرد، ئەوەی کە بوەتە سەرچاوەی مەترسی راستەقینە بۆ سەر ئەمریکا قەبارەی هێزە ئاسمانییەکانی چین نییە، بەڵکو ئەو بەرەپێشچونە بەردەوامانەیە لە لەبواری تەکنیکی سەربازیدا ئەنجامی دەدەن بونەتە هەڕەشە بۆسەر ئەمریکا.
ئەوەشی خستەڕو، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نوێیەکانی چین، فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە نەوەی پێنجەم، فڕۆکەی هێرشە پێچەوانەکانی ئەو وڵاتە وایکردوە، هێزێکی چین ببێت بە هێزێکی خاپورکەر لە بواری ئاسمانیدا.
چین پلانی هەیە تا ناوەڕاستی ئەم سەدەیە ببێت بە بەهێزترین سوپا لەسەر ئاستی جیهان
پێشتر مارک ئیسپەر، وەزاری بەرگری ئەمریکا رایگەیاندبو، چین بەردەوامە لە پەرەپێدانی چەکە ئەتۆمییەکانی، پلانی هەیە تا ناوەڕاستی ئەم سەدەیە ببێت بە بەهێزترین سوپا لەسەر ئاستی جیهان.
باسنوز
