ئەردۆگان: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاقیکردنەوەیەکە بۆ راستگۆیی یەکێتی ئەوروپا

 ئەردۆگان: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاقیکردنەوەیەکە بۆ راستگۆیی یەکێتی ئەوروپا
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، هەڵوێستی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تاقیکردنەوەیەک دەبێت بۆ راستگۆیی یەکێتی ئەوروپا.

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە شارڵ میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپای راگەیاند، "هەڵوێستی یەکێتیەکە بەرامبەر رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تاقیکردنەوەیەک دەبێت بۆ ڕاستگۆیی یەکێتی ئەوروپا"، داواشی لە یەکێتیەکە کرد هەڵوێستێکی بێلایەنیان هەبێت لە ناکۆکیەکانی نێوان تورکیا و یۆناندا.

تورکیا هەوڵ دەدات لەو ناوچەیە نەوت و گاز دەربهێنێت و یۆنانیش خۆی بە خاوەنی ناوچەکە دەزانێت

پەیوەندیەکانی یۆنان و تورکیا لە ئاستێکی خراپدایە لە ڕۆهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لەکاتێکدا تورکیا هەوڵ دەدات لەو ناوچەیە نەوت و گاز دەربهێنێت و یۆنانیش خۆی بە خاوەنی ناوچەکە دەزانێت، ئەنقەرە دەڵێت مافی تەواوی هەیە لە سەرچاوەکانی وزەی ناوچەکە و یۆنان تاوانبار دەکات بەوەی هەوڵ دەدات دەستبگرێت بەسەر ئەو سەرچاوانەدا.

هەڵسوکەوت و لێدوانەکانی سیاسەتمەدارانی ئەوروپا لە بابەتەکانی ئاسایشی ناوچەکەدا هیچ سودێکیان نیە بۆ گەیشتن بە چارەسەر

نوسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە زاری ئەردۆگانەوە بڵاویکردەوە، هەڵسوکەوت و لێدوانەکانی سیاسەتمەدارانی ئەوروپا لە بابەتەکانی ئاسایشی ناوچەکەدا هیچ سودێکیان نیە بۆ گەیشتن بە چارەسەر.

ئەوەش خراوەتەڕو، ئەردۆگان دەڵێت، "هەڵوێستی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تاقیکردنەوەیەک دەبێت بۆ راستگۆیی یەکێتیەکە و جێبەجێکردنی یاسای نێودەوڵەتی و پابەندبوون بە ئاسایشی ناوچەکەوە".










خەندان
Top