" سوارێز نزیکە ببێتە هاوڕێی رۆناڵدۆ "

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان بڵاویانکردەوە، یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی لەگەڵ لویس سوارێز، ئەستێرەی ئۆرۆگوایی و یانەی بارسێلۆنا گەیشتە رێککەوتن و ئەو یاریزانە دەچێتە یانە ئیتالییەکە.

بەپێی دوایین پێشهاتەکان، گرێبەستی هێرشبەرەکەی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ یانە ئیتالییەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت و ئەو یاریزانە هەمان ئەو مووچەیە وەردەگرێت، کە لە یانە کەتەلۆنییەکە وەریدەگرێت، کە مووچەکەی 10 ملیۆن یۆرۆیە.

بۆ جێگرتنەوەی سوارێز لە یانەکەدا، رۆناڵد کۆمان، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا داوای گواستنەوەی مێمفێس دێپای، هێرشبەری هۆڵەندی و یانەی لیۆن دەکات، کە پێی راپۆرتەکان ئەو یاریزانە بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە بارسێلۆنا.

رۆدی گارسیا، راهێنەری یانەی لیۆن لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، دێپای بۆ ئێمە زۆر گرنگە، ئەگەر لەگەڵ ئێمە بمێنێتەوە زۆر گرنگە.

لویس سوارێز ماوەیەکی زۆرە ناوی لەگەڵ یانەی یوڤێنتوس دەهێندرێت، لەکاتێکدا رۆناڵدۆ کۆمان، بە یاریزانەکەی گوتووە بۆ وەرزی نوێ لە پلانەکانی ئەودا نییە.

میدیای ئیتالیا بە گرنگییەوە باسی گواستنەوەی سوارێز بۆ یوڤێنتوس دەکات و لە ماوەی هەفتەی رابردوودا هەواڵی زۆری لەبارەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بڵاوکردووە و ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، یاریزانەکە بۆ پەیوەندیکردن بە خانمە پیرەکەوە پەیوەندیی بە جۆرجیۆ کیلینی، کاپتنی یانەکە کردوو


rudaw
Top