سوپای لوبنان ئەندامانی شانەیەکی تیرۆریستی دەستگیر دەکات

سوپای لوبنان ئەندامانی شانەیەکی تیرۆریستی دەستگیر دەکات
سوپای لوبنان دەستگیرکردنی ئەندامانی شانەیەکی تیرۆریستی لە وڵاتەکەیدا، رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ شەممە 5-1-2020، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سەرۆکی شانە تیرۆریستییەکە ناوی خالید تەلاوییە.

هەروەک سوپای لوبنان رایگەیاندووە، ئەندامانی شانە تیرۆریستییەکە لە باکووری لوبنان و ناوچەی بیقاع لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، دەستگیر کراون.

سوپای لوبنان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەندامانی شانە تیرۆریستییەکە مەشقی سەربازییان پێکراوە و چەکی جۆراجۆریان هەبووە و بە نیازی ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی بوون.













باسنيوز



Top