ئەحمەد داودئۆغلۆ: دژایەتیكردنی توركیا لەلایەن وڵاتانەوە لاوازیی سیاسەتی دەرەوە نیشان دەدات
داودئۆغلۆ لە پێگەی خۆی لە (فەیسبووك) بابەتێكی بڵاو كردووەتەوە و، لەوێدا رەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەی دەگرێت.
داودئۆغلۆ نووسیویە: "تاكە وڵات لە دەریای سپی پشتی توركیای گرتبێت ئازەربایجانە، بەڵام لە بەرامبەردا رووسیا، فەڕەنسا، میسر، یۆنان و قوبرس و ئەمریكا دژی توركیا وەستاوەنەتەوە، ئەمەش بە ناحەقی بەرامبەر بە توركیا نابینم، بەڵكوو ئەوە لاوازیی سیاسەتی دەرەوەی توركیا نیشان دەدات".
ئەو باسی لەوەش كردووە: "بەداخەوە سیاسەتی دەرەوەی توركیا پشت بە هیچ ستراتیژییەتێك نابەستێت و هیچ ستراتیژییەکی نییە لە سیاسەتكردن، ئەوەی رەجەب تەییب ئەردۆغان بیەوێت و بە دڵی بێت، ئەوە جێبەجێ دەكەن".
باسنيوز
