میسر هاوکاریی تەندروستی بۆ عێراق دەنێرێت

میسر هاوکاریی تەندروستی بۆ عێراق دەنێرێت


کۆماری میسری عەرەبی هاوکاریی تەندروستی بۆ عێراق دەنێرێت.

ئەمڕۆ شەممە 5-1-2020، ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هاوکارییەکەی میسر پێکهاتووە لە 14 تۆن هاوکاریی پزیشکی و گەیشتووەتە عێراق.

هاوکاریکردنی عێراق لەلایەن میسرەوە لە کاتێک دایە، کە عێراق یەکێکە لە وڵاتە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی جیهانی و مانگانە دەیان ملیار دۆلار داهاتی لە فرۆشتنی نەوت بە دەست دەکەوێت.

تەنیا لە مانگی 8ـی ئەمساڵ، هەروەک وەزارەتی نەوت رایگەیاندبوو، داهاتی نەوتی هەناردەکراو لە عێراق سێ ملیار و 517 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار بوو.






باسنیوز
Top