دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا لە جیهان
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 26 ملیۆن و 793 هەزار و 46 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 5-9-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، باشووری ئەفریقیا، مەکسیک، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، چیلی، ئێران، بەریتانیا، بەنگلادیش، سعودیە، فەرەنسا، پاکستان، تورکیا، ئیتاڵیا، عێراق، ئەڵمانیا، فلیپین، ئەندەنوسیا، ئۆکرانیا، کەنەدا، ئیسرائیل، قەتەر، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، کازاخستان، میسر، دۆمەنیکا، پەنەما، رۆمانیا، کوێت، بەلجیکا، عومان و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 18 ملیۆن و 862 هەزار کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 879 هەزار و 791 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنيوز
