بەهۆی سەردانیكردنی ئارایشتگا بێ دەمامك، ترەمپ هێرشدەكاتە سەر پێلۆسی
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە تویتێكیدا لە هەژماری فەرمیی خۆی سەبارەت بە نانسی پێلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەی نوسیویەتی "نانسی پێلۆسی شێت، شكۆی خۆی دەخاتە مەترسییەوە لەپێناو كردنەوەی یەكێك لە ئارایشتگەكانی تایبەت بە چاككردنی قژ".
ئاماژەی بەوەشكردوە "لەكاتێكدا ئەو ئارایشتگایە كراوەتەوە و ئەوانی دیكە بە داخراوی ماونەتەوە، پێلۆسی لەمیانی چونی بۆ ئارایشتگەكە دەمامكی نەبەستوە، ئایا هیچ كەسێك سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانێكی لەو شێوەیەی دەوێت؟".
لە وەڵامی ترەمپدا، پێلۆسی رایگەیاند بەتەواوی پابەندی رێنماییەكان بوە و وەك ئاماژەیەك بۆ ترەمپ كە تەنها یەك جار بە دەمامكەوە دەركەوتوە وتی "پیاوانی راستەقینە دەمامك دەبەستن".
خەندان
