چاودێرێکی سیاسی: فڕه‌نسا ده‌یه‌وێت رۆڵی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت
عه‌باس عه‌رداوی، چاودێری سیاسی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆکی فڕەنسا بۆ به‌غدا رون نیه و تێگه‌یشتنی له دۆخی ئێستادا قورسه، له ئێستادا فڕه‌نسا دوباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت دوای ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌یروت و ده‌ستیكردوه، به‌دوباره دروستكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ر خۆی و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه كه ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
فڕه‌نسا ده‌یه‌وێت وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت بكات و رۆڵه‌كه‌یان بگۆڕنه‌وه
ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی فڕه‌نسا بۆ به‌غدا به‌رونی ئه‌وه‌ی ده‌رخست، كه ده‌یه‌وێت وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت بكات و رۆڵه‌كه‌یان بگۆڕنه‌وه.
31ی (ئاب/8)ی 2020 ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته لوبنان، دوێنێش به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی له به‌یروته‌وه گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و به‌رپرسانی باڵای حزبی و حكومی كۆبوه‌وه.
خەندان
