رۆحانی: سزاکانی ئەمریکا نەیتوانیوە گەلی ئێران لە دژی دەسەڵات هانبدات

 رۆحانی: سزاکانی ئەمریکا نەیتوانیوە گەلی ئێران لە دژی دەسەڵات هانبدات
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی دو ساڵ و نیوە، سزاکانی ویلایەتە یەکگرتوەکان بۆ سەر ئێران بەردەوام لە زیادبوندایە، بەڵام نەیتوانیو گەلی ئێران لە دژی دەسەڵات هانبدات.

واشنتن بە کشانەوەی لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 ئەو خۆی لەومافی سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بێبەشکردوە


بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئیرنا-ی ئێرانی، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ناتوانێت سزاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بسەپێنێتەوە بەسەر ئێراندا، چونکە واشنتن بە کشانەوەی لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 ئەو خۆی لەو مافە بێبەشکردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەپاش ساڵی 2018 ئەمریکا لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە کشایەوە و ئامانجی خۆی گۆڕی بۆ داڕوخانی ئابوری ئێران و گەڕانەوەی سەرجەم ئەو بەربەستانەی کە لەبەردەم چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێراندا دانراوە، بەڵام لەو کارەیدا سەرکەوتو نەبوە.

ئەمریکا شکستی هێناوە لە هاندانی گەلی ئێران لە دژی دەسەڵات

رۆحانی باسی لەوەشکرد، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی دو ساڵ و نیوە، سزاکانی ویلایەتە یەکگرتوەکان بۆ سەر ئێران بەردەوام لە زیادبوندایە، بەڵام نەیتوانیو گەلی ئێران لە دژی دەسەڵات هانبدات.

لەساڵی 2018 ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 کشایەوە، کە لەگەڵ ئێران و چەند وڵاتێکی زلهێزێکی جیهاندا واژۆی کردبو، بەچەند قۆناغێک ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، کە بەپێی رێککەوتننامەکە لەسەری لادرابون.

واشنتن هەڕەشەی گەڕانەوەی سەرجەم سزا سەپێنراوەکانی پێش رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە بۆ سەر ئێران وەک کارتێکی فشار بەکاردەهێنێت، بۆ ئەوەی ئێران رازیبکات تا رێککەوتننامەیەکی دیکەی لەگەڵ ئەنجامبدات بەڵام تاران دەڵێت، "تاکە رێگە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، گەڕانەوەی ئەو وڵاتەیە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ وەک لایەنێکی پابەند بە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەوە".





خەندان
Top