ئابووریناسێكی توركیا: بەهۆی هەژارییەوە لە توركیا هاوسەرگیری كەمی كردووە

ئابووریناسێكی توركیا: بەهۆی هەژارییەوە لە توركیا هاوسەرگیری كەمی كردووە
نووسەر و ئابووریناسێكی توركیا هۆشداری دەدات، كە بەهۆی نەبوونی و هەژارییەوە هاووڵاتیانی توركیا خۆیان لە هاوسەرگیری بە دوور خستووەتەوە، هەروەها ئەوانەش ژیانی هاوبەشیان پێکەوە ناوە، هەوڵ دەدەن منداڵیان نەبێت، چونكە دەترسن نەتوانن بەخێویان بكەن.

ئیبراهیم كەهفەجی لە نووسینێكدا كە لە رۆژنامەی (قەرار) بڵاوی كردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەدات كۆمەڵگەی توركیا بەرەو هەژاری دەڕوات، ئەمەش كاریگەریی خراپی لەسەر ژیانی كۆمەڵایەتی دروست كردووە.

ئەو نووسەرە نووسیویە: "لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٩ رێژەی هاوسەرگیری لە توركیا ١٠.٢٪ كەمی كردووە، هەروەها هەر لەو ساڵانەدا رێژەی منداڵبوون ١١.٤٪ كەمی كردووە، ئەمەش بەهۆی هەژاری و نەبوونییەوەیە".

ئەو نووسەرە ئابووریناسە باسی لەوەش كردووە بەهۆی قەیرانی دارایی لە توركیا، بە هەزاران كرێكار كار لە تورکیا بێکار بوون، ئەمەش بووەتە هۆكاری ئەوەی رێژەی هەژاری بەرز ببێتەوە.










باسنيوز


Top