لە سنوورەکانی سەردەشت و پیرانشار چوار کۆڵبەری دیکەی کورد کوژران

لە سنوورەکانی سەردەشت و پیرانشار چوار کۆڵبەری دیکەی کورد کوژران


بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شارەکانی پیرانشار و سەردەشت، چوار کۆڵبەر کۆڵبەری دیکەی کورد کوژراون.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2020.9.2 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری گوندی "قەلەڕەشی"ی سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر کوژراون.

ناوی ئەو سێ کۆڵبەرەی کە کوژراون بریتین لە "زانست حەسەن نەژاد، تەمەن ٢٥ ساڵ، زانکۆ ئەحمەدی تەمەن ٢٢ ساڵ و سرووش ملکاری".

بەپێی هەمان سەرچاوە لەلایەکی دیکەوە و هەر ئەمڕۆ چەکدارانی سپای پاسداران لە سنووری "زێوە"ی پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "جەلال خزری" خەڵکی زێوە گیانی لەدەست داوە. تەرمی ئەو کۆڵبەرە هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی (ئۆگۆست) ٣١ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و بریندار بوون.







باسنیوز
Top