ئەمریکا ئەرشیفی حزبی بەعس دەگەڕێنێتەوە بەغدا
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئەمریکا لە ڕێگەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازییەوە، ئەرشیفی پێشوی حیزبی بەعسی عێراقی بۆ بەغدا گەڕاندوتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ، ئەمریکا لەرێگەی فڕۆکەیەکی سەربازیەوە ئەرشیفی حزبی بەعسی گەڕاندوەتەوە بەغدای پایتەخت، ئەم هەنگاوەش وەک ئاماژەیەکی ئەرێنی سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا دێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمریکا ئەرشیفی عێراقی لەکاتی روخانی رژێمی سەدام حسێندا پاراستوە، لەدوای دو ساڵیش لە پرۆسەی ئازادی دەستیکردوە بەکۆکردنەوەی ئەرشیفەکان، کە نزیکەی شەش ملیۆن بەڵگەنامەی تێدایە، لەئێستاشدا لەشوێنێکی ئارام و نادیار ئەشیفەکە هەڵگیراوە.
لەساڵی 2013دا ئەمریکا چەندین بەڵگەنامەی جۆراوجۆری لەناوبرد، کە لە کۆتا ساڵی پرۆسەی ئازادی کۆیکردبوەوە
لەساڵی 2013دا ئەمریکا چەندین بەڵگەنامەی جۆراوجۆری لەناوبرد، کە لە کۆتا ساڵی پرۆسەی ئازادی کۆیکردبوەوە، چونکە بەڵگەنامەکان مەترسی لەلای توێژەر و لێکۆڵەرانی وڵاتانی رۆژئاوا دروستکرد بەوەی کە ئەگەری هەیە نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق لەروی سیاسیەوە بەکاربهێنرێن، کە حزبی بەعس لە 40ەکانی سەدەی ڕابردو وەک بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی عەرەبی عیلمانی دامەزراوە، لەکاتێکدا سەدام حوسێن لە ساڵی 1957دا چوە ناو ئەو حیزبەوە، بەکاریهێنا بۆ سەپاندنی هەژمونی خۆی بەسەر وڵاتدا تا لەساڵی 2003دا کۆتایی بە هەژمونەکەی هێندرا.
کۆمەڵێک بەڵگەنامە و بەڵگەنامەیان لە ژێرزەمینێک دۆزیەوە، لەو روەشەوە کاریان بۆ گواستنەوەی ئەو بەڵگەنامانە کردوە بۆ ماڵی خێزانێکی ئەمریکی
هەر بەگوێرەی رۆژنامەکە، کەسایەتی ئەکادیمی کەنعان میکیا و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی ئێستا پێکەوە لە بریتانیاوە گەڕانەوە بۆ عێراق و دامەزراوەی یادەوەریی عێراقیان دامەزراندوە، کۆمەڵێک بەڵگەنامە و بەڵگەنامەیان لە ژێرزەمینێک دۆزیەوە، لەو روەشەوە کاری بۆ گواستنەوەی ئەو بەڵگەنامانە کردوە بۆ ماڵی خێزانێکی ئەمریکی تاوەکو لە لەناوچون بیپارێزێت.
بەڵگەنامەکان گوازراونەتەوە بۆ ئەمریکا، سەرەتاش رەوانەی ویلایەتی ڤێرجینیا کراون
بەپێی ئەو ڕۆژنامەیە، بەڵگەنامە عێراقییەکان بەبێ دەستێوەردانی ئەمریکا و لەگەڵ زیادبونی توندوتیژی تائیفی لەپایتەختدا بۆ ئەوەی لەناو نەبرێن، بەڵگەنامەکان گوازراونەتەوە بۆ ئەمریکا، سەرەتاش رەوانەی ویلایەتی ڤێرجینیا کراون، پاشانیش بۆ دامەزراوەی هۆڤەر کراون.
کۆمەڵەی ئەرشیفی ئەمریکی و کۆمەڵەی ئەرشیفی کەنەدی داوای گەڕاندنەوەی ئەو بەڵگەنامانەیان بۆ حکومەتی عێراق کردوە، هاوکات کەنعان میکا رایگەیاندوە، حکومەتی عێراق بە فەرمی ڕازی بوە بە ڕێکخستنەوەی ئەرشیفەکە لەلایەن دامەزراوەی هۆڤەری ئەمریکییەوە.
خەندان-
