بۆردومانێکی ئیسرائیل لە سوریا نۆ قوربانی لێکەوتەوە

 بۆردومانێکی ئیسرائیل لە سوریا نۆ قوربانی لێکەوتەوە
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، هێزەکانی سوریا بەرپەرچی بۆردومانێکی موشەکی سوپای ئیسرائیلیان لە باشوری دیمەشق داوەتەوە، کە بوەتە هۆی کوژرانی دو کەس و برینداربونی حەوت کەسی دیکە.

ئاژانسی فەرمی سانا بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردو، لەرێگەی موشەکەوە بۆردومانی ناوچەی جۆلانی سوریای کردوە لە باشوری دیمەشق، هێزەکانی سوپای سوریاش بەرپەرچی ئەو بۆردومانانەیان داوەتەوە.

لەئەنجامی بۆردومانەکەی ئیسرائیل دو سەرباز کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربون

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئەنجامی بۆردومانەکەی ئیسرائیل دو سەرباز کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربون، زیانی ماددیش بەر شوێنی روداوەکە کەوتوە.

ئاژانسی فەرمی سوریا، ئیسرائیلی بە پشتیوانیکردنی تیرۆر تۆمەتبارکردوە و راشیگەیاندوە، لەکاتی شەڕی تیرۆرستاندا، سوپای سوریا رێگری لە داگیرکاریەکانی ئیسرائیل کردوە.








خەندان
Top