بۆرێل: رووسیا، چین و توركیا دەیانەوێت لهگهڵ ئهوروپا " یاساكانی یاری بگۆڕن"
لۆرێل لە گۆتارێكد، كە لە رۆژنامەی "لو جوڕنال دو دیمانش"ی فرەنسی بڵاوكراوەتەوە، نووسیویەتی: ئەو وڵاتانە ئامانجیان گۆڕینی تەرازووی ھێزە لە سەرانسەری جیھان.
جەختیشیكردەوە، توركیا ھەوڵدەدات خۆی وەك كارهكتهرێكی سەرەكی لە ناوچەكە پیشانبدات، ئەنقەرە شێواز و رێگای جیاجیای لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەكارھێنا.
گوتیشی: گۆڕینی موزەخانەی ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت، ھاوكات لە گەڵ ساڵڕۆژی پەیماننامەی لۆزان شتێكی رێكەوت نەبوو.
لە كۆتایی گوتارەكەیدا گوتی:"توركیا لە زۆر دۆسییەدا بەھاوبەشێكی گرنگی یەكێتی ئەورووپا دەمێنێتەوە. ئەمەش دەبێت ببێتە ھۆكاری دەرچوونمان لە دینامیكییەتی رووبەڕووبوونەوەی مەترسیدار لەگەڵ ئەو ھاوسێ قەبەیە".
k24
