یەکەم فڕۆکە لە ئیسرائیلەوە بەرەو ئیمارات بەڕێ دەکەوێت

یەکەم فڕۆکە لە ئیسرائیلەوە بەرەو ئیمارات بەڕێ دەکەوێت


یەکەم فڕۆکەی ئیسرائیلی بەرەو ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو بەڕێ دەکەوێت.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 31-8-2020 فڕۆکەیەکی جۆری (Boeing 737) لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەل ئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل بچێتە فڕۆکەخانەی ئەبو زەبیی پایتەختی ئیمارات.

لەسەر فڕۆکەکە، بە هەرسێ زمانی عەرەبی، ئینگلیزی و عیبری وشەی ئاشتی نووسراوە.

گەشتی چوونی فڕۆکەکە ژمارەی 971ـی پێدراوە، کە کۆدی تەلەفۆنی ئیماراتە و گەشتی گەڕانەوەشی ژمارە 972ـی پێدراوە، کە کۆدی تەلەفۆنی ئیسرائیلە.

پێشتر لە رۆژی 13-8-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، محەمەد بن زایدی شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات و راگرتنی لەخۆگرتنی ناوچە کێشەلەسەرەکانی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە، رێککەوتن.







باسنيوز
Top