ئه‌نقه‌ره‌ ئیدانه‌ی سووتاندنی "قورئانی پیرۆز" له‌ ماڵمۆ ده‌كات

ئه‌نقه‌ره‌ ئیدانه‌ی سووتاندنی
هەواڵی ئەنجامدانی دەستدرێژییەکی بەکۆمەڵی سێکسی لە ئیسرائیل بووەتەهۆی توڕەبوونی بەرپرسان و ژنان و هەربۆیە ناڕەزاییەکی گەورە دژی پیاوانی دەستدرێژیکار و هەلپەرست لەو وڵاتە دەستیپێکردووە.

دەستدرێژییەکە سەرەتای ئەم مانگە لە شاری ئیلیاتی باشووری ئیسرائیل روویداوە؛ نزیکەی 30 پیاو لە دەرەوەی ژووری هۆتێلی کچێکی تەمەن 16 ساڵ وەستاون و بەسەرە دەستدرێژییان کردوەتە سەری.

بەرپرسان توڕەن
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "ئەوەی روویداوە شۆکهێنەرە. هیچ وشەیەکی دیکە نییە پێناسەی بکات. ئەوەی روویداوە تەنیا تاوانێک نییە دژی ئەو کچە ئەنجامدرابێت، بەڵکو تاوانە دژی مرۆڤایەتی و دەبێت سەرکۆنە بکرێت و ئەنجامدەران سزابدرێن".

بێنی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش دەڵێت، "هەوڵدەدەم تێبگەم، بەڵام شکستدەهێنم. ئەو پیاوە دەیەوێت چ شتێک بسەلمێنێت کە لە ریزێکی قەرەباڵخدا لەگەڵ دەیان پیاوی دیکە لە رێگەی ژوورێک دەوەستێت، کاتێک لەو ژوورەدا کچێک راکشاوە؟"

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، لێکۆڵینەوەی پۆلیس بەردەوامە، بەڵام پێش ئەوەی لە گۆشەنیگای تاوانەوە سەیری ئەم دەستدرێژییە بکرێت، دەبێت رۆح و ناخی خەڵک خاوێن بێتەوە.

ژنان دەستیان بە ‌هەڵمەتێکی گەورە کردووە
قسەی بەرپرسان و دڵنیاییدان لەوەی تاوانباران سزادەدرێن نەبووەتەهۆی دامرکاندنەوەی توڕەیی خەڵک، بەڵکو رۆژانە خۆپێشاندانی بەرفراوان لە زۆربەی شارەکان بەڕێوەدەچێت.

ژنان دەستیان بە کەمپەینێک بەناوی "زیاتر لە 30" کردووە و ئاماژە بەوە دەکەن، دەستدرێژی سێکسی زۆر لەوە بەربڵاوترە کە ئەم رۆژانە قسەی لەسەر دەکرێت.

بەشێکی سەرەکی کەمپەینەکە لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەنجامدەدرێت و رێکخەرانی داوا لە ژنان دەکەن ناوی ئەو کەسانە ئاشکرابکەن کە دەستدرێژییان کردوونەتەسەر.

سەرپەرشتیکارانی هەڵمەتەکە ئاماژە بەوە دەکەن، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا زانیاری شۆکهێنەریان بەدەستگەیشتووە. کچێک نووسیویەتی "کاتێک تەمەنم 17 ساڵ بوو، شۆفێرێکی تەکسی کە تەمەنی نزیکەی 20 ساڵ بوو بەناوی یۆناسان دەستدرێژی کردە سەرم" و یەکێکی دیکە ئاماژەی بەوەکردووە کە باوکی خۆی دەستدرێژی کردوەتەسەری، ئەوەش کاتێک تەمەنی زۆر کەم بووە.

دەستدرێژی لە ئیسرائیل زۆر بەربڵاوە
سەرپەرشتیکارانی هەڵمەتەکە دەڵێن، کاتێک هەڵمەتەکەیان تەواوبوو، لیستەکە دەدەنە حکومەت بۆئەوەی بزانێت دەستدرێژی سێکسی لەو وڵاتە چەندە بەربڵاوەوە و کاریش بکات بۆ کۆتاییهێنان یان کەمکردنەوەی.

هاوکات ئێستا چالاکڤانان لەسەر دیواری شوێنە گشتییەکانی شار و شارۆچکەکانی ئیسرائیل دەنووسن "نا واتە نا" و "تۆ بەتەنیا نیت".
ئیلانا وەیزمان، دامەزرێنەری گرووپی "هاستیکەریۆت" دەڵێت، دەبێت بزانین رۆژانە دەستدرێژی سێکسی ئەنجامدەدرێت، ئیدی لەناو خانەوادەکانەوە بیگرە تاوەکو دەگاتە شوێنە شاراوەکان.

"سەنتەری قەیرانی دەستدرێژی" لە ئیسرائیل دەڵێت، رۆژانە نزیکەی 230 ژن و ساڵانە نزیکەی 84 هەزار ژن لە ئیسرائیل هێرشیان دەکرێتەسەر.
وەیزمان دەڵێت، "لە هەر 5 ژن لە ئیسرائیل کەسێکیان لە ژیانییدا دەستدرێژی سێکسی دەکرێتەسەر. تووندوتیژیی سێکسی کاریگەری لەسەر هەموو ژنان هەیە".

پۆلیس دەڵێت، لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن و تاوەکو ئێستا توانیویانە 2 کەس لە دەستدرێژیکاران بگرن و دەیاندەنە دادگا.



rudaw
Top