دۆستەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە یابان واز لە دەسەڵات دەهێنێت
دۆستەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە یابان واز لە دەسەڵات دەهێنێت و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
رۆژی هەینی 28-9-2020، شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی یابان دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکایەتیی حکوومەتی وڵاتەکەی، راگەیاند.
شینزۆ ئابێ هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی بۆ بوونی نەخۆشی گێڕایەوە، کە لە تەمەنی گەنجییەوە تووشی هەوکردنی کۆڵۆن بووە.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا دڵتەنگیی خۆی بە دەست لەکار کێشانەوەی ئابێ نیشانداوە و رایگەیاندووە، ”پەیوەندییەکی بەهێز و باشم لەگەڵ شینزۆ ئابێ هەبوو، ئەو دۆستێکی زۆر زۆر باش بوو“.
شینزۆ ئابێ لە ساڵی 1954 لە شاری ئاگاتو لە یابان لەدایک بووە. لە ساڵی 2006 بووە سەرۆک وەزیرانی یابان و لە ساڵی دواتردا بەهۆی نەخۆشییەکەی، دەستی لەکار کێشایەوە.
لە ساڵی 2012 جارێکی دیکە بووەوە سەرۆک وەزیران و تا رۆژی هەینی 28-9-2020 لە پۆستەکەی مایەوە و زۆرترین ماوە لە مێژووی یابان، سەرۆکایەتیی حکوومەتی کرد.
باسنيوز
