ترەمپ هۆشداری ئاراستەی گەلی ئەمریكا دەكات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كە لەئێستادا وەكو كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی ئەمریكا یەكلاكراوەتەوە جارێكی دیكە هێرشی كردەوە سەر جۆبایدنی ركابەری.
ئەگەر جۆبایدن و دیموكراتەكان لە هەڵبژاردنی نۆڤەمبەری ئەمساڵ سەربكەون، دەبنە هۆی تێكشكاندنی گەورەی ئەمریکا
ترەمپ رایگەیاند، ئەگەر جۆبایدن و دیموكراتەكان لە هەڵبژاردنی نۆڤەمبەری ئەمساڵ سەربكەون، دەبنە هۆی تێكشكاندنی گەورەی ئەمریکا.
كاندیدی كۆمارییەكان راشیگەیاند، بە سەركەوتنی بایدن ئەمریکا لە روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا شکستدەهێنێت، هەروەها بایدن سەرکردایەتی جوڵانەوەیەکی چەپی رادیکاڵ دەکات و مەترسییە بۆ سەر ئەمریکا.
دۆنالد ترەمپ جارێكی دیكە سەركەوتنی خۆی بەسەر تیرۆردا وەك یەكێك لە دەستكەوتەكانی چوار ساڵی رابردوی دوپاتكردەوە و رایگەیاند، ئێمە توانیمان دو سەركردەی تیرۆریست لەسەر ئاستی جیهان لەناوبەرین كە هەریەك لە ئەبوبەكر بەغدادی و قاسم سولەیمانی بون.
خەندان-
