له ئێران ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه گه‌یشته 21 هه‌زار و 137 كه‌س
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/8/2020 د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 117 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 21 هه‌زار و 137 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 190 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران گه‌یشته 367 هه‌زار و 796 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 316 هه‌زار و 638 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
