مارک ئێسپەر بۆ چین: ئەمریکا یەک ئینج سازش لە دەریای هێمندا ناکات

 مارک ئێسپەر بۆ چین: ئەمریکا یەک ئینج سازش لە دەریای هێمندا ناکات
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا چەندین ساڵە بەرپرسیاریەتی فەرمانڕەوای زەریای هێمنی گرتوەتە ئەستۆ، ئامادەش نییە "یەك ئینج" سازش بۆ هیچ دەوڵەتێکی دیکەی ناوچەکە بکات.

مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ دورگەی هاوای رایگەیاند، ئەمریکا هیواخوازە هاوکاربێت لەگەڵ چیندا بۆ ئەوەی رێز لە سەروەریی یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت و دڵسۆزبێت بەرامبەر ئەو پەیماننامە سەربازیانەی داویەتی.

چین دەیەوێت لە ناوەڕاستی ئەم سەدەیەدا سوپای وڵاتەکەی بکات بە بەهێزترین سوپای جیهان


ئاماژەی بەوەشکرد، چین دەیەوێت وەک زلهێزی جیهانی دەرکەوێت، پلانی هەیە لە ناوەڕاستی ئەم سەدەیەدا سوپای وڵاتەکەی بکات بە بەهێزترین سوپای جیهان بۆ بەئەنجامگەیاندنی دوژمنکارییەکانی.

ئەمریکا بەرپرسیاریەتی فەرمانرەوای زەریای هێمن و هیندی بۆ ماوەی چەندین ساڵە گرتوەتە ئەستۆ


ئێسپەر باسی لەوەشکرد، ئەمریکا بەرپرسیاریەتی فەرمانرەوای زەریای هێمن و هیندی بۆ ماوەی چەندین ساڵە گرتوەتە ئەستۆ، یەک ئینجیش سازش بۆ هیچ دەوڵەتێکی دیکەی ناوچەکە ناکات لەوبارەیەوە.

زیاتر لە ساڵێكە چەندین ناکۆكیی لەنێوان واشنتن و چین لەبارەی دۆسییەکانی بازرگانی، مافی مرۆڤ، چالاکییە سەربازییەکان و رێڕەوە ئاوییەکانی دەریای چینی باشور و زەریای هێمن هەیە و ئەو ململانێیانەش بە شێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ كاریگەری لەسەر كەرتی بازرگانی و ئابوری جیهان كردوە.













خەندان
Top