ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی دوو بنکەی ئەتۆمیی ئێران دەپشکنێت

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی دوو بنکەی ئەتۆمیی ئێران دەپشکنێت
ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، پاش سەفەری دوو ڕۆژەی سکرتێری ئەو ڕێکخراوە بۆ تاران، دوێنێ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایان گەیاندووە دوو دامەزراوی ئەتۆمیی جێگەی گومانی ئێران دەپشکێندریت.

ڕافائیل گرۆسی کە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لە ئێران لەگەڵ سەرۆکی دامەزراوەی ئەتۆمییی ئێران و محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوە و حەسەن رۆحانی سەرکۆماری کۆ بووەوە، پرسی تایبەت بە چالاکیی ناوکی لە چەند دامەزراوەیەکی ئەتۆمیی ئێران خرانە بەرباس.

لە کۆتایی دیدار و چاوپێکەوتنەکاندا ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ڕێک کەوتوون لەسەر ئەوەی کە ئێران دڵخوازانە ڕێگە بە ئاژانس دەدات دوو بنکەی ئەتۆمیی جێگەی گومان کە یەکیان لە دەوروبەری "شەهرەزا" لە ئیسفەهان و ئەوی دیکەشیان لە نزیک تاران، لە چوارچێوەی هاوکاریی دوو لایەنە لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمەوە بپشێکندرێت.

لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدا هاتووە لەبارەی کاتی پشکنینی ئەو دوو دامزراوە ئەتۆمییە، هەردوولا ڕێک کەوتوون، بەڵام بە ڕوونی دیاری نەکراوە چ کاتێک نوێنەر و پشکێنەرانی ئاژانس سەردانی ئێران دەکەن.






باسنيوز
Top