له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا شه‌ش ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر له 183 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (پێنجشه‌ممه 27/8/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته شه‌ش ملیۆن و 365 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانیی دوێنێ چوارشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، پێنج ملیۆن و 955 هه‌زار و 728 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 183 هه‌زار و 653 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ ملیۆن و 313 هه‌زار و 861 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
باسنيوز
