دەرگای مزگەوتەکان لە قەتەر بەڕوی نوێژخوێناندا دەکرێنەوە
بەگوێرەی راگەیەنراوی لیژنەکە، لەرێکەوتی 1ی مانگی ئەیلولی داهاتوەوە سەرجەم مزگەوتەکان لەو وڵاتەدا کراوە دەبن.
کردنەوەی مزگەوتەکان بەشێک دەبێت لە قۆناغی چوارەم بۆ ئاساییکردنەوەی رێکارەکان
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمە بەشێک دەبێت لە قۆناغی چوارەم و کۆتایی پلانی روبەروبونەوەی کۆرۆنا کە لە 15ی حوزەیرانەوە دەستیپێکردوە بۆ ئەوەی وردە وردە ئەو سنوردارییانەی لەسەر قەتەر هەبون، هەڵبگیرێن.
ئەمڕۆ 244 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا لە قەتەر تۆمارکراون
وەزارەتی تەندروستی قەتەر لە نوێترین ئاماریدا رایگەیاندوە، کە 244 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردودا دەستنیشانکراون، کە 230 حاڵەتی لە ناوخۆیی ئەو وڵاتە بون و 14 حاڵەتیش لە نێوان ئەو گەشتیارانەی لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە دەستنیشانکراون.
خەندان
