ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 24 ملیۆن و 326 هەزار و 111 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-8-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، مەکسیک، کۆڵۆمبیا، ئیسپانیا، چیلی، ئەرجەنتین، ئێران، بەریتانیا، سعودیە، بەنگلادیش، پاکستان، ئیتاڵیا، تورکیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، قەتەر، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، ئۆکرانیا، ئیسرائیل، کازاخستان، میسر، دۆمەنیکا، پەنەما، سوید و چین.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 16 ملیۆن و 804 هەزار و 777 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 830 هەزار و 430 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.
باسنیوز
