له ئێران دوو هه‌زار و 243 تووشبووى نوێى كۆرۆنا تۆمار كران
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/8/2020 د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 119 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 21 هه‌زار و 20 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 243 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران گه‌یشته 365 هه‌زار و 606 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 314 هه‌زار و 870 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
