حەسەن : ئامانج لە دروستکردنی داعش، دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرایلی مەزن بو
ئێرانییەکان سیستەمی دژە موشەکی باور-373 دروست بکەن، کە تواناکانی لە سیستەمی S-300ی روسی زیاترە
حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی راگەیاندن لە وڵاتەکەیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە بواری پیشەسازی بەرگری ئاسمانی بەرەپێشچونی بەرچاوی بەهۆیەوە بینیوە، توانیویانە سیستەمی دژە موشەکی باور-373 دروست بکەن، کە تواناکانی لە سیستەمی S-300ی روسی زیاترە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا ماوەی 42 ساڵە دەیەوێت بیسەلمێنێت کە فڕۆشتنی چەک بە ئێران ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدات، بەڵام نەیتوانی گەمارۆیی چەک و سزا نێودەوڵەتییەکانی دیکە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بسەپێنێتەوە بەسەر ئێراندا، "شکستەکانی واشنتن لە ئەنجومەنەکە بوە بە شکستی رۆژانە".
ئامانجی دروستکردنی رێکخراوی چەکداری داعش بریتیبوە لە دروستکردنی دەوڵەتی "ئیسرایلی مەزن" بوە لە سنوری نێوان روبارەی نیل بۆ فورات
رۆحانی باسی لەوەشکرد، ئامانجی دروستکردنی رێکخراوی چەکداری داعش بریتیبوە لە تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە و دروستکردنی دەوڵەتی "ئیسرایلی مەزن" بوە لە سنوری نێوان روبارەی نیل بۆ فورات، بەڵام ئێران توانی ئەو هەوڵە شکست پێبهێنێت.
سەرۆکی ئێران ئەوەشیخستەڕو، ئەو سەرکەوتنانەی کە ئێران لە دانوستانە ئەتۆمییەکەی بەدەستی هێناوە، ئەمریکا و ئیسرائیل و سعودیەی وێرانکردوە، چونکە بەربەستی لە بەردەم گەیشتن بە پلانەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکردوە.
دوێێنێ سێشەممە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ گەڕانەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران، لێپێچنەوە لە حکومەت ئەو وڵاتە دەکات لەبارەی "چالاکییە تێکدەرانەکان"ی لە ناوچەکە.
باسی لەوەشکرد، فرۆشتنی چەک بە ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێت ئیسرائیل وەک بەهێزترین وڵاتی ناوچەکە لەڕوی سەربازییەوە بمێنێتەوە.
خەندان-
