کیم جۆنگ ئون دوای دەنگۆی بێهۆشبوون دەردەکەوێتەوە
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بێهۆشبوونی، سەرۆکی کۆریای باکوور دەردەکەوێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-8-2020، میدیاکانی کۆریای باکوور چەند وێنەیەکی نوێی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی وڵاتەکەیان، بڵاو کردووەتەوە.
هەروەک ئەو میدیایانە باسیان کردووە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی کرێکارانی کۆریای باکوور، کە خۆی سەرۆکایەتیی ئەو حزبە دەکات) کردووە و تاوتوێی رەوشی وڵاتەکەیان لەبارەی پەتای کۆرۆناوە کردووە.
پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاو کرایەوە، کە باری تەندروستیی کیم جۆنگ ئون تێکچووە و کەوتووەتە حاڵەتی بێهۆشی.
باسنیوز
