لە دوای قۆناغی کۆرۆنا پاسپۆرتی سانت کیتس و نیڤیس دەبێتە 10 یەکەمین پاسپۆرتەکانی جیهان؟

لە دوای قۆناغی کۆرۆنا پاسپۆرتی سانت کیتس و نیڤیس دەبێتە 10 یەکەمین پاسپۆرتەکانی جیهان؟

بەغدا - عێراق 12/8/2020:- بە تێپەڕبوونی کات ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) دەبێتە مەترسی نەک لەبەر خێرا بڵاوبوونەوەی بەڵکو لەبەر کاریگەری لەسەر ئابووری، هەروەها رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە گۆڕینی نەخشەی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان، تەنانەت کۆت و بەندی توند کەوتە سەرهەڵگرانی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان ئەمەش یەکێکی دیکە بوو لە سلبیاتەکانی کۆرۆنا.
بۆ نموونە یەکێتی ئەوروپا هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەمریکیان هەڵاویر لە دوایین رێنماییەکانی بۆ کردنەوەی سنوور لە چوارچێوەی ١٤ وڵات، لە کاتێکدا ئەمریکا زۆرترین کاریگەریی کۆرۆنای لەسەر بوو و هەڵگرانی پاسپۆرتەکەی پێشوازییان لێناکرێت لە زۆر وڵاتانی جیهان.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەو وڵاتانەی کە کاریگەریی سنوورداری لەسەریان هەبووە بۆ قۆزتنەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا بە پۆزەتیڤی بەتایبەتی سوود وەرگرتن لەو تایبەتمەندیانەی لە پاسپۆرتەکەیاندا هەیە، بۆیە دەستیان کرد بە بازاڕکردنی پاسپۆرتەکانیان لە رێگای پێشکەشکردنی چەندین ئاسانکاری و دابەزاندنی نرخ بۆ ئەوەی سەرمایەدار و بیزنسمانەکان ئەوانەی کارەکانیان وەستاوە و ناتوانن بە ئاسانی گەشت بکەن لە سەرتاسەری جیهان، هەوڵ بدەن پاسپۆرتێکی دیکە بە دەست بهێنن لە رێگای سەرمایەگوزازی یان هەر بەرنامەیەکی دیکە.
وڵاتی سانت كيتس ونيڤيس St. Kitts & Nevis کە دەکەوێتە ناوچەی دەریای کاریبی لە سەرووی ئەو وڵاتانەیە کە کاری کردووە بۆ دۆزینەوەی رێگای نوێ بۆ پاڵپشتی کردنی ئابوورییەکەی کە کاریگەر بووە بە دەرکەوتەکانی کۆرۆنا، ئەمەش بۆ هێنانەدیی سەقامگیری ئابووری لۆکاڵی و پتەوکردنی ئەو گەشەیەی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا هاتۆتە دی، لەم رووەوە خەرجی بەهای سەرمایەداری کەمکردەوە بۆ بەدەستهێنانی پاسپۆرت بۆ خێزانێکی (٤) کەسی لە (١٩٥) هەزار دۆلار بۆ (١٥٠) دۆلاری ئەمریکی تا کۆتایی ساڵی 2020 ، و ئەم بڕیاری کەمکردنەوە کە بەهاکەی (٤٥) هەزار دۆلاری ئەمریکییە تا رێکەوتی 31ی دیسێمبەری 2020 کاری پێدەکرێت.
بەپێی کۆمپانیای بلۆمینا خواستن لەسەر بەرنامەکانی سانت كيتس ونيڤيس St. Kitts & Nevis لە نیوەی یەکەم ساڵی 2020 زیادەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، سەرەڕای ئەو بارودۆخەی کە کۆرۆنا درووستی کردبوو، ئەمەش بۆ تایبەتمەندیەیکانی کە پاسپۆرتەکە دەگەڕێتەوە کە هاوشێوەی پاسپۆرتی وڵاتە گەورەکانە لە بەهێزیدا، هەروەها بڕیاری دابەزاندنی نرخەکان یارمەتییەکی بەرچاوی دا بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری ناوبانگی پاسپۆرتی سانت کیتس.
لەو سوود و تایبەتمەندیانەی رەگەزنامەی سانت كيتس ونيڤيس St. Kitts & Nevis ، پێشکەشی دەکات، هەڵگرانی دەتوانن گەشت بۆ زیاتر لە 160 وڵات بکەن لە سەرتاسەری جیهان بێ ئەوەی پێویستی ڤیزا هەبێت لەوانەش ڤیزای وڵاتانی ناوچەی شنگن و شانشینی یەکگرتوو و سەنگافورا و هۆنگ کۆنگ، هەروەها هەڵگرانی ناچار نین لە سانت كيتس ونيڤيس نیشتەجێ بن و دەتوانن حسابی بانکی و کۆمپانیا بکەنەوە لە وڵاتە جیاجیاکان و تۆمارکردنی کۆمپانیا لە دەرەوەی سنوور و سوودمەند بوون لە لێخۆشبوونی باج.
لەلایەکی دیکەوە سانت كيتس ونيڤيس St. Kitts & Nevis رێگا دەدات هەڵگرانی رەگەزنامەکەی دوو رەگەزنامە بن، واتە وەبەرهێنەر رەگەزنامە رەسەنەکەی بمینێت ، هەروەها پاسپۆرتی دەوڵەتی دولة سانت كيتس ونيڤيس بە کۆنترین و دیارترین پاسپۆرت دادەنرێت لە ساڵی1984ەوە و بەهێزترین پاسپۆرتە لەسەر ئاستی جیهان و سەنگی خۆی هەیە لە نێو رەگەزنامەی وڵاتە گەورەکان، چونکە سانت كيتس ونيڤيس لەچوارچێوەی وڵاتانی کۆمنویلسن، ئەمەش خۆی لە خۆیدا بەهای پاسپۆرتەکە بەهێزتر دەکات.
بەرنامەی رەگەزنامەی سانت كيتس ونيڤیس رێگا دەدات منداڵ و نەوەکانیش بەدەستی بهێنن ئەمەش واتە سەرمایەکە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ و مسۆگەرکردنی دواڕۆژ و بەدەستهێنانی رەگەزنامە بۆ هەتا هەتایە.
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای بلومينا بۆ رەگەزنامە و نشینگەی هەمیشەییBluemina Citizenship & Residency دەبینین دەرەنجامەکانی بۆ سەرمایەداران زۆر باشە و وا دەکات ئەو کەسانەی بەدوای رەگەزنامەی دووەمن، بە وردی بیر لە بەدەستهێنانی پاسپۆرتی ئەو وڵاتە بکەنەوە.
داتاکانی کۆمپانیای بلوميناBluemina دەریخستووە کە95% ئەو کەسانەی پاسپۆرتی سانت كيتس ونيڤيسیان لە ساڵی 2019، بەدەستهێناوە، مامەڵەی تەواوی خێزانەکەیان بووە و نیوەیان دایک و باوکیشیان لەگەڵ بووە، هەروەها 80% لە منداڵەکانیان داوای خوێندنیان بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پێشکەش کردووە بەتایبەتی لە بەریتانیا و ئاسانکاری زۆریشیان بۆ کراوە.
سەبارەت بەو وەبەرهێنەرانەی کە پاسپۆرتی دەوڵەتی سانت كيتس ونيڤيسان لە پێنج ساڵی رابردوودا بە دەستهێناوە، کۆمپانیایان لە وڵاتانی ئاسيا و ئەوروپا و کۆمویڵسی بەریتانیا دامەزراندووە.
لەگەڵ ئەم بڵاوبوونەوە زۆری رەگەزنامەی سانت كيتس ونيڤیس St. Kitts & Nevis، و زۆری خواست لەسەر بەرنامەکانی و دابەزاندنی نرخەکانی و ئەو ناوبانگە باشەی کە، سانت كيتس ونيڤيس لە ساڵانی رابردوودا پەیدای کردووە، ئەوا پاسپۆرتەکەی هەنگاوی باش دەنێت بۆ ئەوەی بچێتە لیستی بەهێزترین 10 پسپۆرتی جیهان، بەهۆی تایبەتمەندیەکانی و ئەو ئاسانکاریەی پێشکەشی دەکات بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ رەگەزنامەی دووەم بە دەست بهێنن لە وڵاتێکدا کە ئارام و سەقامگیر و گەشەسەندوو و خاوەن پاسپۆرتێکی بەهێز سەر بە وڵاتانی کۆمنوێلسە و چەندین تایبەتمەندی پێشکەش دەکات بە نرخێکی زۆر هەرزان.
بلۆمینا بۆ خزمەتگوزاری رەگەزنامە و نشینگەی هەمیشەیی کۆمپانیایەکی رێگاپێدراوە، خزمەتگوزاری یاسایی بڕوا پێکراو پێشکەش دەکات بۆ دەستخستنی سوودەکانی دەستهێنانی رەگەزنامە و نشینگەی هەمیشەیی لە رێگای وەبەرهێنان. لە ساڵانی رابردوودا پەیوەندیی لەگەڵ حکومەتەکان درووستکردووە لە سەرتاسەری جیهان بە ئامانجی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوبەشانی بە راستگۆیی و ئاسان و خێرایی کە پشت بە متمانە دەبەستیت لە سەرتاسەری جیهان لە رێگای حەوت نووسینگە لە عەمان، دوبەی، قاهیرە، بەغدا. هەولێر، رامەڵڵا و دۆحە .
: www.bluemina.com
ژمارە تەلەفۆنەکان:
+962 79 626 6662 ئوردن
+971 55 424 2026 ئیماڕات
+964 75 100 11555عێراق
+ 201 00 397 7739 میسر
+970 59 978 5423 فەلەستين
+974 6 611 9049 قەتەر
Top