ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 24 ملیۆن کەس

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 24 ملیۆن کەس


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 24 ملیۆن و 48 هەزار و 15 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 25-8-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، مەکسیک، کۆڵۆمبیا، ئیسپانیا، چیلی، ئێران، ئەرجەنتین، بەریتانیا، سعودیە، بەنگلادیش، پاکستان، تورکیا، ئیتاڵیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، عێراق، فلیپین، ئەندەنوسیا، کەنەدا، قەتەر، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، ئۆکرانیا، ئیسرائیل، کازاخستان، میسر، دۆمەنیکا، پەنەما، سوید و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 16 ملیۆن و 540 هەزار و 933 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 824 هەزار و 226 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.







باسنيوز
Top