ئه‌مریكا و چین قۆناغی یەکەمی رێککەوتنامەی بازرگانی نێوانیان جێبەجێ دەکەن
رۆبێرت لایتزه‌ر، نوێنه‌ری بازرگانی ئه‌مریكا و ستیڤ منوچین وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیاندا له‌گه‌ڵ لیۆ هو، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی چین باسیان لە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنامەی بازرگانی نێوان واشنتن و پەکین کردوە.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌لایه‌ن چینه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر به‌ره‌و پێشچونی به‌رچاویان به‌خۆوه بینیوه
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا نوێنه‌ری بازرگانی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌لایه‌ن چینه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر به‌ره‌و پێشچونی به‌رچاویان به‌خۆوه بینیوه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه گفتوگۆی جدی كراوه.
ئه‌و سێ به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا و چین جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی پابه‌ندبونه‌كانیان به‌رێكه‌وتنه‌كه كردوه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و سێ به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا و چین جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی پابه‌ندبونه‌كانیان به‌رێكه‌وتنه‌كه و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست له‌وباره‌یه‌وه كردوه.
له مانگی كانونی دوه‌م، ئه‌مریكا و چین له‌ژێر ناونیشانی "رێككه‌وتنی قۆناغی یه‌ك" كه‌تایبه‌ته به بازرگانی رێكه‌وتن، له‌لای خۆشیه‌وه چین پابه‌ندبونی به‌و رێكه‌وتنه ده‌ربڕیوه و بڕی هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مریكای بۆ وڵاته‌كه‌ی زیاد كردوه.
خەندان
