نەتەوە یەکگرتووەکان: 10 هەزار چەکداری داعش لەنێوان عێراق و سووریا هاتوچۆ دەکەن
بەرپرسێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، کە زیاتر لە 10 هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەنێوان عێراق و سووریا هاتوچۆ دەکەن.
ڤلادیمێر فۆرۆنکۆڤ، بەرپرسی دژەتیرۆری سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، چەکدارانی داعش هێشتا لە عێراق و سووریا چالاکن و ژمارەی هێرش و کردە تیرۆریستییەکانیشیان لەمساڵدا، زیادی کردووە.
ڤلادیمێر فۆرۆنکۆڤلە راپۆرتێکدا بە نەتەوە یەکگرتووەکانی راگەیاندووە، ئەو چەکدارانەی داعش لە شێوەی گرووپی بچووک بچووک بە ئازادی لەنێوان عێراق و سووریا هاتوچۆ دەکەن.
ئەو زانیارییانەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی داعش لەکاتێک دایە، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق (2014 - 2018) لە مانگی 12ـی 2017 رایگەیاند، هەموو خاکی عێراقی لە داعش رزگار کردووەتەوە و ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە لە عێراق نەماوە.
باسنيوز
