داواکاری گشتی نیویۆرک، سکاڵای یاسای دژی "دامەزراوەی ترەمپ" تۆماردەکات

 داواکاری گشتی نیویۆرک، سکاڵای یاسای دژی
داواکاری گشتی نیویۆرک، بە تۆمەتی چەواشەکاری لەدژی خاوەن قەرزەکانی، سکاڵای یاسای دژی "دامەزراوەی ترەمپ"، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا خاوەنداری دەکات تۆمار دەکات.

بڕیاردراوە بە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە دامەزراوەی ترەمپ


لە سکاڵایەکدا کە لیتییا جەیمس، جێگری داواکاری گشتی نیویۆرک واژۆیکردوەو، بڕیاردراوە بە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە دامەزراوەی ترەمپ بە تۆمەتی چەواشەکاری لە دژی خاوەن قەرزەکانی ئەو دامەزراوەیە.

چاوپێکەوتنەکەی هەڵوەشاندوەتەوە

لە سکاڵاکەدا ئەوە خراوەتەرو، بڕیاربوە لە کۆتایی مانگی تەموزدا ئیریک ترەمپ، کوڕی دۆنالد ترەمپ چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجامبدریت لە لێکۆڵینەوەکەدا، بەڵام لەناکاو ئەو چاوپێکەوتنەی هەڵوەشاندوەتەوە.

مامەڵەی بە موڵک و سامانەکانیان کردوە

وردەکاری سکاڵا و شێوازی چەواشەکاریەکەی دامەزراوەی ترەمپ نەخراوەتەڕو، بەڵام بەگوێرەی زانیاری میدیای ئەمریکا ئیریک ترەمپ، کە بەڕێوەبەری رێکخراوەکەیە بەبێ پرس و ئاگایی خاوەن قەرز و پشکەکانی دامەزراوەکە مامەڵەی بە موڵک و سامانەکانیان کردوە.




خەندان
Top