نەمسا بەتۆمەتی سیخوڕی دیپلۆماتکارێکی رووسی دەردەکات

نەمسا بەتۆمەتی سیخوڕی دیپلۆماتکارێکی رووسی دەردەکات
حکوومەتی نەمسا بە تۆمەتی سیخوڕی، دیپلۆماتکارێکی باڵوێزخانەی رووسیا دەردەکات و ئەو وڵاتەش وەڵامی دەداتەوە.

میدیاکانی نەمسا بڵاویان کردووەتەوە، کە وەزارەتی دەرەوەی نەمسا تا رۆژی 1-9-2020 پێویستە دیپلۆماتکارێکی رووسیا،کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، خاکی نەمسا بەجێ بهێڵێت، چونکە ”لە کردەی سیخوڕی گلاوە و کەسێکی نەویستراوە لە نەمسا“.

میدیاکانی رووسیا لە زاری بەرپرسانی باڵوێزخانەی وڵاتەکەیان لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بڵاویان کردووەتەوە، کە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی ”لە کاتێکی زوودا“ وەڵامێکی هاوشێوەی دەبێت، وەک ئاماژەکردن بە دەرکردنی دیپلۆماتکارێکی باڵوێزخانەی نەمسا لە مۆسکۆ.












باسنيوز



Top