وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
بڕیارە لەم هەفتەیەدا دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل و مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین کۆببێتەوە، بۆ زیادکردنی فشارەکانی وڵاتەکەی لەسەر هەردولا بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکەنی نێوانیان.
واژۆکردنی رێککەوتننامەی ئاشتی لە نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ بەرقەراربونی ئاشتی لە ناوچەکە
لەوبارەیەوە دۆمینیک راب لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بریتانیا پابەندە بەپاراستنی ئاسایشی ئیسڕائیلەوە، واژۆکردنی رێککەوتننامەی ئاشتی لە نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ بەرقەراربونی ئاشتی لە ناوچەکە.
وەستاندنی داگیرکارییەکانی ئیسڕائیل لە کەناری رۆژئاوا هەنگاوێکی بنەڕەتی دەبێت بۆ گەیشتن بە ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئاماژەی بەوەشکرد، وەستاندنی داگیرکارییەکانی ئیسڕائیل لە کەناری رۆژئاوا هەنگاوێکی بنەڕەتی دەبێت بۆ گەیشتن بە ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەکرێت لە رێگەی دانوستانەوە چارەسەری نێوان کێشەکانی ئەو دو وڵاتە بکرێت بۆ گەیشتن بە ئاشتی هەمیشەیی.
خەندان
