ئیسڕائیل دەبێت بە وێستگەی یەکەمی سەردانەکەی پۆمپیۆ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بەپێی راگەیەندراوێک کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسڕائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیسڕائیل، بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە گابی ئەشکنازی، وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل و بینی گانتس، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە کۆبێتەوە.
پۆمپیۆ لەم گەشتەیدا سەردانی وڵاتانی ئیسڕائیل، سودان، ئیمارات و بەحرەین دەکات
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردبوەوە، پۆمپیۆ لەم گەشتەیدا سەردانی وڵاتانی ئیسڕائیل، سودان، ئیمارات و بەحرەین دەکات.
سەردانەکەی پۆمپیۆ بۆ رۆهەڵاتی ناوەڕاست تا 28 ئەم مانگە دەخایەنێت
لەو سەردانەیدا گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ئاشتی نێوان ئیماڕات و ئیسڕائیل و "رەفتارە دوژمنکارییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا دەکرێت"، بەپێی بەیاننامەکە سەردانەکەی پۆمپیۆ بۆ رۆهەڵاتی ناوەڕاست تا 28 ئەم مانگە دەخایەنێت.
خەندان
