نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان
نرخی نەوتی خاوی برێنت 8 سەنت بەرزبوەوە، و لەدواین مامەڵەدا بە 44.43 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا
لە بۆرسەی جیهانی، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 8 سەنت بەرزبوەوە، کە دەکاتە 0.18%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 44.43 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.
نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 5 سەنت بەرزبوەوە لە دواین مامەڵەدا بە 42.39 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 5 سەنت بەرزبوەوە لە دواین مامەڵەدا بە 42.39 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی 0.12% زیادیکردوە.
شەوی رابردو زریانی ماڕکۆ و زریانی هێڵی ناوەڕاستی زەوی بەیەکەوە گەیشتنە ناوچەی دەریای کاریبی و کەنداوی مەکسیک، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو ناوچەیە بۆ نیوە کەمیکرد، ئەوەش وایکرد ئاستی خستنەڕوی نەوتی خاو لەبازاڕەکاندا کەمبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا بەردەوام لە زیادبوندایە، بەوهۆیەشەوە وەبەرهێنەران نیگەرانی وەستانی گەشەسەندنی بازاڕەکانن، ئەوەش وایکردوە سەرەڕای کەمبونەوەی خستنەڕوی ئەو بەرهەمە نرخەکەی بەرزبونەوەی ئەوتۆ بەخۆیەوە نەبینێت.
خەندان-
