له ئه‌مریكا زیاتر له 32 هه‌زار تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (دووشه‌ممه 24/8/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن و 874 هه‌زار و 146 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، پێنج ملیۆن و 841 هه‌زار و 428 كه‌س بوو، به‌مه‌ش له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا 32 هه‌زار و 718 كه‌سى دیكه له ئه‌مریكا تووشى كۆرۆنا بوونه.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 180 هه‌زار و 604 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، سێ ملیۆن و 167 هه‌زار و 63 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
یاسنیوز
