ترەمپ: پلازمای خوێن بۆ چاکبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا بەکار دەهێنین
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە ئیدی تەندروستیی وڵاتەکەی پلازمای خوێن بۆ تووشبووانی پەتای کۆرۆنا بەکار دەهێنن.
درەنگانی شەوی یەکشەممە 23-8-2020، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکی، بڕیاری بەکارهێنانی پلازمای خوێنی ئەوانەی پەتای کۆرۆنایان گرتووە و چاکبوونەتەوە، بۆ تووشبووانی کۆرۆنا دەرکردووە.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاند، ئەمریکا کار بۆ نەهێشتنی هەموو ئەو تەگەرانە دەکات، کە دەبنە هۆی دواکەوتنی گەیشتن بە دۆزینەوەی پێکوتەی دژەکۆرۆنا.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە پێدانی بڕی 270 ملیۆن دۆلار بە خاچی سووری ئەمریکی و بانکەکانی خوێن، بۆ کۆکردنەوەی بڕی 360 هەزار بوتڵ پلازمای خوێنی ئەوانەی پەتای کۆرۆنایان بە سەلامەتی تێپەڕاندووە.
باسنیوز
