وڵاتێکی ئەمریکی بیر لە کڕینی چەکی ئێرانی دەکاتەوە

وڵاتێکی ئەمریکی بیر لە کڕینی چەکی ئێرانی دەکاتەوە


وڵاتێکی کیشوەری ئەمریکای باشوور بیر لە کڕینی چەک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکاتەوە.

نیکۆڵاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێللا لە کۆبوونەوەیەکی حکوومەتی وڵاتەکەیدا رایگەیاندووە، تا ئێستا بیریان لە کڕینی مووشەکی ئێرانی نەکردووەتەوە، بەڵام ”بیرۆکەیەکی باشە“.

سەرۆکی ڤەنزوێلا ڤلادیمێر پادرینۆی وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی راسپاردووە بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی کڕینی مووشەکی ئێرانی و بە ئەندامانی حکوومەتەکەشی گوتووە، ”با ئەو پرسە بە نهێنی بمێنێتەوە“.

مادۆرۆ بە پادرینۆی راگەیاندووە، ”بیرۆکەیەکی باشە، با بزانین ئێران چ جۆرە مووشەکێکی کورتمەودا، مامناوەند و درێژمەودای هەیە و دەتوانین بیکڕین؟“.












باسنيوز
Top