زیاتر لە 808 هەزار توشبوی کۆرۆنا لە جیهان گیانیان لەدەستداوە

 زیاتر لە 808 هەزار توشبوی کۆرۆنا لە جیهان گیانیان لەدەستداوە
لە 24 کاتژمێری رابردودا ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا 262 هەزار کەسی تێپەڕاند و کۆی ژمارەی توشبوانیش گەیشتە 23 ملیۆن و 382 هەزار کەس، لەسەر ئاستی جیهان ئەمریکا، لەسەر ئاستی ئەوروپا ئیسپانیا و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران زۆرترین توشبوی پەتاکەیان تێدا تۆمارکراون.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتوەتە 23 ملیۆن و 382 هەزار و 946 کەس، لەو ژمارەیەش 15 ملیۆن و 909 هەزار و 731 توشبو چاکبونەتەوە و 808 هەزار و 703 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا پێنج ملیۆن و 841 هەزارو 428 كەس توشی كۆرۆنا بون

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا پێنج ملیۆن و 841 هەزارو 428 كەس توشی كۆرۆنا بون، بڕازیل بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و 582 هەزار و 698 بە پلەی دوەم و هیندستانیش بە تۆمارکردنی سێ ملیۆن و 44 هەزار و 940 کەس لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی سێیەم دێت لەڕوی بەرزی ژمارەی توشبوانەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا، وڵاتی ئەفریقای باشور بە پلەی یەکەم دێت و 607 هەزار و 45 توشبوی تێدا تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێران بە تۆمارکردنی 356 هەزار و 792 توشبوی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تێدا دەرکەوتوە، لەسەر ئاستی کیشوەری ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لەروی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 407 هەزار و 879 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراون.











خەندان
Top