چین ئەو وڵاتانە دیاریدەکات کە سودمەندی سەرەکی ڤاکسینەکەی دەبن
ئەوکاتەی پەرەپێدانی ڤاکسینی چینی تەواو دەبێت راستەوخۆ بەکاریدەهێنین، بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە سودە جیهانییەکان لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی شینهوا-ی چینی، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەوکاتەی پەرەپێدانی ڤاکسینی چینی تەواو دەبێت راستەوخۆ بەکاریدەهێنین، بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە سودە جیهانییەکان لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا".
هەرکاتێک ڤاکیسنەکانی وڵاتەکەی بەرهەمبهێنرێت، ئەوا وڵاتانی ئەفریقا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەی جیهاندا دەبن، کە سودمەند دەبن لێی
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرکاتێک ڤاکیسنەکانی وڵاتەکەی بەرهەمبهێنرێت، ئەوا وڵاتانی ئەفریقا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەی جیهاندا دەبن، کە سودمەند دەبن لێی.
پێشتریش شی جین پینگ، سەرۆکی چین لەمیانەی وتارێکدا لە کۆبونەوەی لوتکەی چین و وڵاتانی ئەفریقا کە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوەچو، رایگەیاند، هەرکاتێک ڤاکسینی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا بەرهەمبهێنرێت وڵاتانی ئەفریقا لە پێش هەر وڵاتێکی دیکەی جیهان سودمەنددەبن لێی.
هەفتەی رابردو حکومەتی چین رەزامەندی لەسەر یەکەمین ڤاکسینی پەرەپێدراوی وڵاتەکەی دەربڕی، کە ئێستا لە قۆناغی سێی تاقیکردنەوەکانیایەتی، بڕیاریشە پێش کۆتایی ئەمساڵ بەرهەمبهێنرێت.
بەپێی دواین ئامارەکانی توشبوانی کۆرۆنا لە کیشوەری ئەفریقا، تا ئێستا ملیۆنێک و 172 توشبوی ڤایرۆسەکە لەو کیشوەرە تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 27 هەزار و 374 کەس گیانیانلەدەستداوە.
خەندان
