كیم جۆنگ ئۆن ھەندێك لە دەسەڵاتەكانی خۆی دایە خوشكی و كەسە نزیكەكانی
ئاژانسی "یونھاب"ی كۆریای باشووری نهیاری كۆریای باكوور، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، ئاژانسی ھەواڵگری كۆریای باكوور لە دانیشتنێكی داخراودا لە پێش كۆمەڵەی نیشتیمانی رایگەیاندووه، كیم یو جۆنگ ئێستا جێگری یەكەمی بەڕێوبەری لیژنەی ناوەندی حزبی كرێكارانی دەسەڵاتدارە، ئەو بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە كاروباری دەوڵەت بەشێوەیەكی گشتی بەڕێوەدەبات.
ئاژانسهكه روونیكردووهتهوه، كیم جۆن ئون ھێشتا دەسەڵاتی رەھای ھەیە، بەڵام بەشێك لەو دەسەڵاتەی داوەتە كەسانی دیكە، ئەمەش ئەو واتایە ناگەیەنێ، كە جێنشینی خۆی دەستنیشانكردووە.
خوشكی كیم بەشی ھەرە زۆری دەسەڵاتە دەستلێبەردراوەكەی براكەی بەركەوتووە، بەڵام ئەو بە تەنیا نییە، باك بۆنگ جو، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری دەوڵەتی وەرگرتووە، ھەروەھا كیم دۆك ھۆن، دەسەڵاتی كاروباری كەرتی ئابووریی وەرگرتووە. "كیم یۆ جۆنگ"ی راسپاردووە بۆ سیاسەتەكانی پەیوەست بە كۆریای باشوور و ئەمەریكا و پرسە گشتییەكانی دیكە.
بەپێی ئاژانسی ھەوڵگری، بەڕێوبەری بەشی سەربازی لە حزبی كرێكارانی كۆریای باكوور، چوی بو ئیل و جێگری لیژنەی ناوەندی سەربازی، ری بیۆنگ چۆل بەشێك لە بەرپرسیارێتیان وەرگرتووە.
ئاژانسهكه راشیگەیاندووە، ئامانج لەم گۆڕانكارییانە كەمكردنەوەی فشارە لەسەر كیم و نههێشتنی ئهو گلهییانهیه كه لێی دهكرێت، بهتایبهتی ئهگهرسیاسەتەكانی سەركردایەتی سەركەوتوو نەبوون.
ئاماژهش بهوه دراوه، لهسهر ئاستی سیاسی، بیۆنگ یانگ لە سەر دوو تهوهر كار دەكات، لە لایەكەوە توانای ئەتۆمی وڵات بەھێز دەكات، لە ھەمانكاتیشدا رێگه خۆش دەكات بۆ دانووستاندن لەگەڵ ئەمەریكا.
k24
