راگەیێندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و مستەفا کازمی

راگەیێندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ و مستەفا کازمی
کۆشکی سپی راگەیێندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمریکا و عێراق پێکەوە و لە نزیکەوە کاردەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی داعش ناتوانێت ببێتەوە هەڕەشە بۆسەر عێراق و وڵاتانی دیکە. عێراق و ئەمریکا پێکەوەکارکردن لە بوارەکانی ئابووری، مرۆیی، سیاسی و کولتووریش پەرەپێدەدەن.

لە راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و عێراق پشت بە ویستی هاوبەش بۆ ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەبەستێت و عێراقێکی خۆشگوزەران و سەقامگیر دەبێتە هێزێکی دابینکەری سەقامگیری بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

نوێدەکرێتەوە..




rudaw
Top